بەداخەوە ئاگادار كراینەوە كە رۆژی 8ی خاكەلێوە نوشابە خانمی حەقیقەت، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردوی كۆمەڵە دكتۆر عوسمان حەقیقەت ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
هاوڕێ عوسمان حەقیقەت پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵەیە كە لەرۆژی 8/3/1366 لەناوچەی مەریوان لەشەڕێكدا لەگەڵ هێزەكانی رژیم گیانی بەختكرد.
بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانكردنی نوشابەخانمی حەقیقەت، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی حەقیقەتو كاك فایەقی حەقیقەتو هەموو كەسوكاریان دەكەینو هیوادارین ئەمە دوا خەمی ژیانیان بێت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
10ی خاكەلێوەی 1396ی هەتاویی