پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 12ی خاكەلێوە وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەگەڵ وەفدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای ئەو حیزبە كۆبوونەوە.
وەفدی كۆمەڵە كە لەلایەن هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرپەرستی دەكرا لەلایەن وەفدی حیزبی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز مستەفا مەولودی، سكرتێری گشتیی حیزب پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارەكەدا پاش قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی ناوچەكەو ئێرانو كوردستان، چەندین تەوەر خرایەبەر باس، لەوانە مەسەلەی هاوكاریو لێكنزیبوونەوەی حیزبەكانی رۆژهەڵات، بابەتی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئێرانو هەڵوێستی حیزبەكان گفتوگۆی چڕو پڕی لەسەر كرا.
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر یەكڕیزیو هاوكاری حیزبو لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوەو بڕیاردرا كە كۆبوونەوەكانی نێوان هەر دوو لا بۆ دۆزینەوەی میكانیزمەكانی هاوكاریی زیاتر بەردەوام بێت.