دوێنێ سێ شه‌ممه 9ی گوڵان دڵه گه‌وره‌که‌یی کاک عه‌لی خه‌لیلی تێکۆشه‌ری دیرێنی کۆمه‌ڵه و کوردستان، سیمای خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵک، باوکی هاورێیانی گیانبه‌ختکردوو تۆفێق و ئه‌نوه‌ری خەلیلی و مامی هاوڕێی گیانبه‌ختکردوو ئه‌رسه‌لانی خه‌لیلی له ته‌مه‌نی 81 ساڵه‌یی له شاری سنه له لێدان که‌وت و بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایی له ژیان و له که‌س و کاری و له هاورێیانی کرد.
کاک عه‌لی خه‌لیلی وێرای ئه‌وه که باوکی دوو هاورێی گیابهختکردووی کۆمه‌ڵه و مامی هاورێی گیانبه‌ختکردوو ئه‌رسه‌لانی خه‌لیلی بو، خۆی وه‌ک تێکۆشه‌رێک له ده‌یان ساڵی رابردوو خۆڕاگرانه، قایم و راوه‌ستاو له سه‌ر داخۆازیهکان و مافی خه‌ڵکی کوردستان خه‌باتی کرد. چه‌ندینجار له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه گیرا و ئازار درا، به‌ڵام هه‌موو جارێک خۆراگرانه درێژه‌ی به چالاکی و به خه‌باتی داوه.
له کاتی گیانبه‌ختکردنی هه‌ر کام له رۆڵه‌کان و برازاکه‌ی و زۆرێک له هاورێیانی پێشمه‌رگه به وره‌ی به‌رز دڵخۆشی که‌س و کار و خه‌ڵکی داوه‌ته‌وه و خه‌می له ده‌سدانی ئه‌وانی ده‌کرده هێز و توره‌یی له دژی رژیم و جینایه‌ته‌کانی.
کاک عه‌لی خه‌لیلی زۆر چالاک بوو، هه‌میشه سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌کرد و له ناو شار و له جه‌رگه‌ی هێزه‌کانی رژیم هێمای خۆراگری و مقاومه‌ت بوو.
کاک عه‌لی باوکی هاورێیان کاک سه‌عید و کاک ساڵه‌ی خه‌لیلی و مامی هاورێی عوسمانی خه‌لیلی بوو.
ئێمه به بۆنه‌ی مالئاوایی له ژیانه ئه‌م تێکۆشه‌ره دێرینه‌ی کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکی کوردستان سه‌ر خۆشی گه‌رمی خۆمان پێشکه‌ش به هه‌موو خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رز و تێکۆشه‌ری خه‌لیلی، له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه و به تایبه‌ت له هاوسه‌ری به‌رێزی زێنه‌ب خانمی خۆشه‌ویست و له رۆڵه‌کانی بێهجه‌ت و له‌یلا و گوڵرێز خانم و کاک سه‌عید و کاک ساڵه و کاک حه‌مید و هه‌روه‌ها کاک عوسمان و هاورێ پرشنگ محەمه‌دی ده‌که‌ین و خۆمان به به‌شداری سه‌ره‌خۆشیان ده‌زانین.
ناو و یادی کاک عه‌لی خه‌لیلی به به‌رزی، به خۆشه‌ویستی و به رێزی ده‌مێنیته‌وه
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
10ی گوڵانی 1393/ 30ی ئاوریلی 2014