رۆژی پێنجشەممە 11/1/2018، كۆنفرانسێك لە ژێر ناوی “پلاتفۆرمی دیموكراتیكی بزوتنەوەكانو گەلانی ئێران” لە پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری بروكسێلی پایتەختی بلژیك بەڕێوەچوو.
لەو كۆنفرانسەدا كە هاوڕێ جەهانگیر وریانی بە نوێنەرایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان تێیدا بەشداربوو، نوێنەرانی چەندین گروپو حیزبی كوردو ئێرانیو ئەوروپایی بەشدارییان تێداكرد.
كۆنفرانسەكە لە دوو پانێل بەڕێوەچوو كە بەشداربووان لە وتەكانیاندا پشتیوانی خۆیان بۆ دۆزی رەوای كوردو خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی شارەكانی ئێرانو كوردستان دەربڕی.
پێشكەشكارانی پانێلەكان رەخنەیان لەسیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەركوتی خۆپیشاندەران گرتو داوایان لە پەرلەمانی ئەوروپاش كرد بەرامبەر بەو تاوانانەی رژیمی ئێران بێدەنگ نەبن.
لە باسەكاندا كە ژمارەیەك لە نوێنەرانی كەمە نەتەوەكانی ئێران وەك كوردو بەلوچو عەرەبو ئازەری بەخستەڕووی لایەنە جیاجیاكانی سیاسەتە دژە مرۆییەكانی ئێران بەرامبەر بە كەمە نەتەوەكان لە ئێران خوازیاری دامەزراندنی سیستمێكی دیموكراتیكو دوور لە هەڵاواردن لە ئێران بوون.
لەپاش كۆتایی هاتنی هەردوو پانێلەكە رەشنوسی بڕیارنامەیەك لەلایەن بەرێوەبەرانی كۆنفرانسەكە ئامادەكرا كە بۆ بەشداربووان خوێندرایەوە.