بە بۆنەی رۆژی كۆمەڵە، رۆژی 17/2/2018 سمینارێكی سیاسی لەلایەن كومیتەی دانمارك بۆ هەریەك بەڕێزان دكتور گوڵموراد مورادیو مێهرداد دەروێش پورو هاوڕی عومەر ئێلخانیزادە سازكرا.
سمینارەكە كە لەسێ پانێل پێكهاتبوو، كە سەرەتا هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە لەسەر خەباتی كۆمەڵەو بزوتنەوەی چەپ لەكوردستان قسەو باسێكی پێشكەش كرد.
بەشی دووەمی سمینارەكە بەڕێز دكتۆر گوڵموراد مورادی بابەتێكی لەسەر یەكگرتووی خەڵكی كوردستان لەكاتی بوومەلەرزەكەو یەكڕیزی خەڵكی كوردستان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
پانێلی سێیەم تایبەت بوو بە باسێك لەژێر ناوی “ئایا شۆڕشێکی دیکە لە ئێران بەڕێوەیە؟”.. هەڵوەستەیەک لەسەر بەستێن و پێشهاتەکانی ئاخێزەکەی بەفرانبار” كە لەلایەن بەڕێز مێهرداد دەروێشپور پێشكەش كرا.