ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، وەفدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە سەرپەرەستیی هاوڕێ ڕەزا کەعبی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن شاندێکی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات پێشوازیان لێ کرا.
لەکۆبوونەوەکەدا وەفدی کۆمەڵە پیرۆزبایی کۆتایی کۆنگرەی ۱٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و پێویستی هەرچی زیاتر لێک نزیکبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی بە گرنگ زانی.
هاوکات جەخت لەسەر کاری زیاتر و بەرەوپێشچوونی کارەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکان کرایەوە.
هەر لەو دانیشتنەدا لەسەر ڕەوشی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان و ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم دۆزی کورد، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا و پێویستیی ئەو کۆبوونەوە و دیدارانە بە گرنگ زانرا.