رۆژی 30/4/2018 وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستانیان كرد‌و لەگەڵ سكرتێر‌و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو پارتە كۆبوونەوە.
وەفدی كۆمەڵە كە لەهەر لەیەك لە هاوڕێیان: رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی، كەریم كەریمیو عەتا ناسرسەقزی ئەندامانی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پێكهاتبوو، لەلایەن وەفدی وەفدی خانەخوێ كە بریتی بوون لە بەڕێزان: كاك باپیر كامەلا سكرتێری گشتیی، سامی خۆشناو، سەیدعەزیز كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی، ساڵح كاكەی، محەمەد كامەلا، مامۆستا رزگار ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازییان لێكرا.
لەكۆبوونەوەكەدا قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی ئێستای كوردستان بە گشتیی كرا‌و رۆڵی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستان له رۆژهه‌ڵات و باشور و باکور و رۆژئاوای کوردستانیان هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌ردولا هاوڕابوون که پێویسته له‌م قۆناغه‌دا هێز و تواناکان کۆبکرێتەوه بۆ پێشوازی کردن له‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ی چاوه‌رێ ده‌کرێت، له ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌دا جه‌خت کرایه‌وه له پته‌وکردن و به‌رده‌وامی دان به په‌یوه‌ندیه‌کان و پێکه‌وه هاوکاری کردن و کارکردن.