هەوڵدان بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کۆمەڵە، ئەرکی هەموو دڵسۆزانی کۆمەڵە و شۆڕشی حەقخوازانەی گەلی کورد.
بۆ پشتیوانی کردن لە بانگەوازەکەی کۆمەڵەی زەحمتکێشانی کوردستان
بۆ هاورێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوڕێیانی خۆشەویست رێزو سڵاوی خۆمان ئاراستەی ئێوی ئازیز دەکەین.
هاورێیان بانگەوازەکەی ئێوەمان دیت و دوای تاوتوێ کردنی بانگەوازەکە، بەوەی گەیشتین کە بانگەوازەکەتان دڵسۆزانە و بەدەربەستبوونی ئێوە لە حاست یەکخستنەوەی ماڵی کۆمەڵەدا دەبینین، هەر بەو بۆنەوە کە داخوازیەکانتان لە گەڵ بەشێک لە بنەما فیکرییەکانی ئێمەیش دێتەوە، و خۆمان بە مسئوول دەزانین لەو بوارەدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ، بۆیە پێمانوایە دەبێت پشتیوانی لێ بکرێت و ئێمەیش داخوازییەکەی ئێوە دووپات دەکەینەوە و هیوادارین کە هەموو لایەکمان ئەو رەوتە تەقویەت بکەین.
ئەوانەی خوارەوە کە پێشتر لە گەڵ کۆمەڵە بوین، پشتیوانی و ئامادەگی خۆمان بۆ تەقویەتکردنی ئەو رەوتە دەردەبڕین:
1- فایەق مەحموودی ( هەڵمەت مەریوان)
2- قەرەنی ئیلخانیزادە
3- رەحمان باب (مام رەحمان)
4- حەمزە لۆتفی
5- عوسمان مزەفەری
6- سەید عوسمان
7- رەحمان سنە
8- جەمال رەسووڵی
9- سەید ئیبراهیم گەردیگلان
رێکەوتی 20ی سپتەمبری 2018