بەداخەوە رۆژی 19/12/2018 كاك خۆشناو كوڕی هاوڕێی گیانبەختكردوو عەلی شیعە لە وڵاتی بریتانیا ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
هاوڕێ عەلی شیعە ناوێكی ئاشنایە لە بزوتنەوەی خەڵكی كوردستان و وەك سمبولی بەرەنگاریی و قاڕەمانی لە دڵی خەڵكی رۆژهەڵات بە زیندوویی ماوەتەوە… ئەو بە مانای وشە سنورە دەستكردەكانی سڕیەوە و لە سنە و لە شەڕی بەرنگاری قارەمانانەی شاری سنە گیانی بەختكرد.
كاك خۆشناوی جوانەمەرگیش دەقاودەق لە باوكی دەچوو! خۆنەویست، كوڕی تەنگانە، تێگەیشتوو، قسەخۆش، چەپو ئازادیخواز…
بەبۆنەی مەرگی ناوادەی كاك خۆشناو، لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی خوشكە بەڕێزەكانی: بەیان، ژیان، سزا خانو كاك خێروڵای برایو نازەخانی هاوسەری و، هەموو كەسوكاریان دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
یادی بەرزو بەڕێز بێت