بەداخەوە رۆژی شەممە 27ی رێبەندان كاك محەمەد پاك نیا، باوكی دوو هاوڕێی گیانبەختكردوی كۆمەڵە لەشاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
كاك محەمەد باوكی دوو پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە هاوڕێیان “ئەمیرو نەسرین پاك نیا”و كەسایەتی خۆشناوی شاری مەهابادە.
لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی پاك نیا، بەتایبەت مەرزیە خانمو لەیلا خانمی كچی كاك محەمەد و سەرجەم خزم و ئاشنایان و خەڵكی خۆڕاگری شاری مەهاباد دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشیان بێت.