رۆژی 27/2/2019، وەفدێكی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانیان كرد.
وەفدی میوان لەلایەن كە لەلایەن بەڕێز د. محەمەد هاودیانی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرپەرستی دەكرا، لەلایەن وەفدی كۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ سادق زەندی، ئەندامی دەستەی كارگێری كۆمەڵەوە پێشوازی لێكرا.
لەدیدارەكەدا قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی ناوچەكەو كوردستان و دۆخی ئێستای پرسی كورد كرا كە لەهەمو پارچەكانیدا هەستیاری خۆی هەیەو پێویستی یەكگرتوویی حیزبو لایەنەكانی كوردستان جەختی لەسەر كرایەوە.