بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٢٤/٣/٢٠١٩ بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رێوەڕەسمێک لە وڵاتی یونان بە سەرپەرستی کومیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کومیتەی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یونان بەڕێوە بچێت.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری
شاخ و دەشت و شارو گوندم تاوی سەندووە
گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ هەڵکەندووە،
کوردستانیانی خۆشەویستی یۆنان بەگشتی و ئەسینا بەتایبەتی ئاگادار دەکەینەوە، رۆژی یەکشەممە ٢٤/٣/٢٠١٩ بەسەرپەرەشتی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە یۆنان، بەدروشمی “یەکڕیزیی و تەبایی زامنی سەرکەوتنەکانمانە” ئاهەنگی جەماوەریی فراوان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردییەوە، لە ئایگیا ماریناو بەبەشداریی ئەندامانی تیپی مۆسیقای کوردستان لەیۆنان و هونەرمەندی لاو رێبەر دڵشاد سازدەکەین..
هاتن بۆ هەمووانە،
دواتر لەرێنمایی و زانیاریی زیاتر ئاگادارتان ئەکەین