رۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی مارس کۆڕێکی یادکردنەوە لە ٤٠ ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی لە لایەن لیژنەی ناوچەی دانمارکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان بەڕێوە چوو.
رێوڕەسمەکە بە یەک دەقە بێ دەنگی بۆ یادی سەرجەم شەھیدانی کوردستان دەستی پێ کرد و بە پێشکەش کردنی فیلمێکی دێکۆمێنتاریی لە خەباتی مەلا مستەفا و خوێندنەوەی پەیام و برووسکەی یادکردنەوە درێژەی کێشا.
لە رێوڕەسمەکەدا وەفدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کۆمیتەی دانمارک پێکهاتوو لە هەریەک لە هاوڕێیان فیروز مامۆیی و ئامانج قوبادی بەشداریی کرد، کە لە لایەن پارتی دێمۆکراتی کوردستان، میوانداری کۆڕەکە، بە گەرمی و ھاوڕێیانە پێشوازییان لێ کرا.
پێشتر و رۆژی شەممە ڕێکەوتی 09/03/2019 هەریەک لە هاوڕێیان مەلک ساڵحی راد و هەژیر شەرێعەتی لەلایەن کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە وڵاتی نۆروێژ لە سەر بانگهێشتی لێژنەی ناوچەی نۆروێژی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان بە بۆنە یادی 116ساڵەی لە دایک بونی بەڕێز موستەفا بارزانی بەشداریان لەو سمینارەدا کرد.