رێکەوتی ١٩ی مارسی ٢٠١٩ هەیئەتێک لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەردانی پارلمانی بریتانیایان کردو لە دوو دیداری جیاوازدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەندامانی پارلمان کرد.
ئەم چالاکیە بەمەبەستی بەرجەستەکردنەوەی دەنگ و رەنگی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەکەم هەنگاوی ئەم ناوەندە بۆ کارامەکردن و کاری دیپلوماسی و دیدارە سیاسیەکان لەبریتانیا بوو.
لەم دیدارانەدا تیشك خرایە سەر دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها پێکهاتنی ئەم ناوەندەو چالاکییەکانی ئەم ناوەندە لەداهاتووداو، هەروەها باس لە دامەزرانی هاوپێوهندی بۆ ئازادی و یهكسانی له ئێران لە نێوان ١٠ حیزب و لایەنی سیاسی ئێرانی و کورد کرا.
لەیەکێك لەم دیدارانەدا کە لەگەڵ بەرێز لۆرد مۆریس مارك گلاسمەن بەرپرسی کۆمیتەی پارلمانتەرانی بریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی تری ئێران پێکهات، ناوبراو پشتیوانیی خۆی بۆ کورد و نەتەوەکانی ئێران دەربڕی.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بریتانیا