لەمیانەی وتووێژێکی ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس لەگەڵ هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە پرسی قەیرانی ئێستای کۆماری ئیسلامی و ململانێی هێز لەنێوان رژیمی ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە تاوتوێدەکرێت.
لەو وتووێژەدا هاوڕێ عومەر سەبارەت سیاسەتی ئاژاوەگێڕیی کۆماری ئیسلامی لەناوچەکە دەڵێت: ئەو پەرەسەندنەی ئەمریکا لەناوچەکە پێچەوانە نیە لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکەدا بەتایبەت کە ئەو پەرەسەندنانە چوەتە بارێکی جدییەوە. ئێران هەوڵیداوە سیاسەتی بڵاوکردنەوەی ئاژاوەگێڕی پەیڕەو بکات بۆ ئەوەی بۆخۆی سەرکەوتوو لێی دەرچێت و دۆخی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکات، ئەوەش بوەتە هۆی توڕەکردنی ئەمریکا و وایکردووە ئەو وڵاتە زلهێزەی جیهان جوڵە دەستپێبکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
هەروەها دەڵێت: ئەگەر ئێران بە ناچاری ئامادەیی بۆ گفتوگۆ دەرببڕێت ، پێویستە لەسەری پێگەی چەکداری لە کۆمەڵێک وڵات کۆتایی پێبهێنێت، کە ئەوەش دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی ئێران لەناوخۆ، لەکاتێکدا هێزەکەی لە دەرەوە هەڵدەوەشێت.
لەکۆتایی ئەو چاوپێکەوتنەدا سکرتێری گشتیی کۆمەڵە جەخت دەکاتەوە هیچ پەیوەندیەک لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێرانی و ئەمریکا. پێشیوایە ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ئەو وڵاتە پەیڕەوی دەکات…..ئەمریکا سیاسەتێکی ڕوون و ووردی نیە بۆ مامەڵە لەگەڵ وەزعی ئێرانی.
https://www.npasyria.com/blog.php?id_blog=927&sub_blog=2&name_blog=%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3%20%D8%AD%D8%B2%D8%A8%20%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%8A%20%D9%85%D8%B9%D8%A7%D8%B1%D8%B6%20%D9%84%D9%86%D9%88%D8%B1%D8%AB%20%D8%A8%D8%B1%D8%B3:%20%D9%85%D9%86%20%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AD%D8%AA%D9%85%D9%84%20%D8%AD%D8%B5%D9%88%D9%84%20%D8%A7%D8%B4%D8%AA%D8%A8%D8%A7%D9%83%D8%A7%D8%AA%20%D8%A3%D9%85%D8%B1%D9%8A%D9%83%D9%8A%D8%A9%20%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A9%20%D9%81%D9%8A%20%D8%B3%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A7