كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆماجڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ئەمرۆ یەكشەممە 16ی پوشپەڕ لەراگەیەنراوێكدا هەواڵی شەهیدبوونی دیار غەریب، ئەندامی كۆنسەی سەركردایەتی كەجەكە بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە دیار غەریب ناسراو بە هەڤاڵ هەڵمەت لە 5ی مانگی جولای لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا شەهیدبووە.
بەم بۆنەوە لەلایەن كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەندامانی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە دەكەین و هیوادارین دوا خەم و ناخۆشییان بێت.
یادی بەرزو بەڕێز بێت
16ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی