رۆژی چوارشەممە ٢٠ی نوامبر نوێنەرایەتی هەرکام لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان،کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا قسەوباس و لێکدانەوەیەکی تێروتەسەل لەبابەت رووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستانی رۆژهەڵات کرا و،هەر یەک لە حیزبەکان پێشنیار و پشتیوانی خۆیان لەسەر خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان دەربری و ساغ بوون لەسەر یەکریزی و یەکدەنگی زیاتر لەبابەت خۆپیشاندانەکان و،هەروەها هاورا بوون لەسەر ئەوەیکە کارێک بکرێ هەرچی زیاتر پارچەکانی دیکەی کوردستان پشتوانی بکەن لە کوردانی رۆژهەڵات و لێرەش دەنگی خۆیان بگەیەننە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان .