ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۳۰ نوامبری ساڵی ۲٠۱۹ بە بەشداری کاک ڕەزای کەعبی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری زوریخ كۆبوونهوهیهك بەڕێوە چوو بۆ ناساندنی زیاتری مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە.
بەرنامەکە بە بەشداری ژماریەکی بهرچاو له ئەندامان بەڕێوە چوو و به سروودی “بانگەواز” سروودی ڕەسمی کۆمەڵە و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
بەرنامەکە ئەم بەشانەی خوارەوەی لە خۆ گرتبوو:
– زەروورەتی خوێندنەوەی مێژوو
– باروودۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە ساڵی ۱۳٤٨ ی هەتاوی ساڵی بنیاتنانی کۆمەڵە
– زەروورەتی دامەزراندنی کۆمەڵە و پێوێستی کۆمەڵگای ئەو ساتەی کوردستان بە ڕێکخراوێکی چەپ و شۆڕشگێڕ
– باروودۆخی کۆمەڵە لە سەرەتای دامەزراندنی تا کۆنگرەی دوەم و دوای کۆنگرە دوەم و دواتر پرۆسەی چێکردنەوە و بازسازی
دوای لێکدانەوەی و باسکردن بە ماوەی ٦ کاتژمێری بە نرخ لە سەر ئەو بابەتانە ،کاک ڕەزا وەڵامی پرسیارەکانی هاوڕێیانی کومیتەی سویسی داوە.
وەکوو کومیتەی سویسی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کاک ڕەزای کەعبی دەکەین بۆ سەردانەکەیان و بەڕێوە بردنی ئەم بەرنامە پڕپیت و تەوزە.
هیوادارین لەم جۆرە بەرنامانە زیاتر بێت و لە هاوڕێیانێک وەکوو کاک ڕەزا کەڵک وەربگیرێ بۆ بەرزکردنەوەی زانیاری و سیوای ئەندامان لە ڕێگەی شۆڕش و تێکۆشان.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کومیتەی سویس ۰۱/۱۲/۲۰۱۹