زۆر بەڕێز هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لەلایەن خۆمان و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە گەرانەوەی مام جەلال بۆ کوردستان لە ئێوە و هەموو سەرکردایەتی و ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی پیرۆز دەکەین. ئاواتی تەندروستی هەردەم زۆرتر بۆ مام جەلال دەخوازین و دڵنیاین لەم خۆشی و شادیەدا دڵی هەموو کوردستان لەگەڵ دڵی ئێوەیە.
گەرانەوەی مام جەلال بۆ کوردستان دەسکەوتێکی مێژوییە بۆ هەموو کوردستان و بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان. هیوادارین بە هاتنەوەی مام جەلال دەوری هەستانەوە و هەڵکشانی یەکێتی کە بە هیمەتی ئێوە دەستی پێکردوە، خیراتر بێ و، بتوانن لەم هەلومەرجە هەستیارەدا پتەوی و یەکریزییەکی زۆرتر وەدی بێنن. ئەوە ئاواتی هەموو خەڵکی کوردستان و دۆستانی ئێوەیە.
لەگەڵ رێزی دوبارە و ئاواتی سەرکەوتنتان
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٠. ٧. ٢٠١٤