ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە کوشتنی کاسبکارانی بەلووچ لە ناوچە سنوورییەکان ڕاگەیندراوێکیان بڵاو کردەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ بەداخەوە بەکرێگیراوانی بەناو سنوورپارێزی سپای پاسداران، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لە ناوچەی سنووری “بۆمپەشت”ی، سەراوان، تەقەیان لە کاسبکارانی بەلووچ کرد و لە ئاکامی تەقەی ئەو…
باوکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان ماڵئاوایی لە ژیانکرد
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانەوە بە دەستمان گەیشتووە ئەمرۆ دووشەممە ٤ی رەشەمەی ١٣٩٩ی حاجی عەبدولقادری چاوە باوکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە رەحمان چاوە،لە شاەردێی سەرچنار ماڵئاوایی لە ژیانکردووە.بنەماڵەی…
گردبوونەوەیەک بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژی “زمانی دایکی” و ھەروەھا بۆ دەڕبرینی نارەزایەتی بەرامبەر سەپاندنی ٥ ساڵ بەندکران بەسەر زارا محەممەدی،مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
سەرلەبەیانی ئەورۆ شەممە ٢ی ڕەشەمە بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە کۆمەڵانی خەڵکی شاری سنە کۆبوونەوەیەک بۆ نارەزایەتی دەربرین لەھەمبەر سزای ٥ سال بندکرانی زارا موحەممەدی بەرێوەچوو.شایانی باسە لە ڕۆژانی رابردوودا…
ڕاگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان!ناوەند و ڕێکخراوە فەرهەنگییەکان !مامۆستایانی نیشتمانپەروەر و سەرجەم خەڵکی کوردپەروەری کوردستان!سەرەتا بە بۆنەی ڕۆژی جێهانیی زمانی دایک ئەو بۆنە فەرهەنگی و گرینگە جیهانییە لە سەرجەم خەمخۆرانی زمانی نەتەوەیی و…
دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە گەیشتووە،بەداخەوە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە٣٠ی مانگی رێبەندان،زەمانە خانمی کەنعانیان دایکی هاورێی گیانبەختکردوو "مادح ئەرەکەش" بە هۆی نەخۆشی و چوونەسەری تەمەن دڵە گەورە…
پەیامی سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی ئامینەخانمی مەولوودیان
بە پێی هەواڵێک کە بنەماڵەی هونەرمەندی گەورەی کورد کاک محەممەدی ماملێ رایانگەیاندووە، بەداخەوە ئامینە خانمی مەولوودیان هاوسەری مامۆستامحەممەدی ماملێ کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە ٣٠ی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی…
لەسێدارەدرانی ٧ کەس لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج
سەرلەبەیانی ئەوڕۆ چوارشەممە ٢٩ ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی ھەتاوی، لانیکەم ٧ کەس لەسێدارەدراون، یەکێک لەو لەسێدارەدراوانە« زھرا اسماعیلی»ە کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامینەوە بۆ ڕەجایی شار گوازرابۆوە.شایانی باسە ھاوکات…
ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەوڵێر
هاونیشتمانییانی بەڕێزهەر وەک ئاگادارن شەوی١٥/٢/٢٠٢١ زایینی ١٤موشەک ئاراستەی شاری هەولێر و فرۆکەخانەكەی كرا و چەند گەڕەکێکی ئەو شارە بوونە ئامانجی ئەم موشەکانە. بە داخەوە لە ئاکامی ئەم کردەوە تێرۆریستییە دا…
خۆکوژی گەنجێک لەشاری سنە
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی گەنجێکی تەمەن ٢٥ساڵ بە ناوی ئارمان کوهزادی خەڵکی گوندی گەزنە سەر بە پارێزگای سنە پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی…
هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر هەولێر کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە
پاش ئەوەیکە کاتژمێر ٢١:٣٠ی شەوی رابردوو ١٥ لەسەر ١٦ی مانگی فێورییە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانجی ژمارەیەک مووشەکی ١٠٧ میلی کاتیوشا و بە پێی دوایین ئامارەکان لەو رووداوەدا…
کاری تەبلیغی تەشکیلاتی نهێنی لە شاری سنەی هەمیشە کۆمەڵە
بە بۆنەی 26ی ڕێبەندان ساڵیادی دەست بە کار بوونی ئاشکرای کۆمەڵە و ڕێز گرتن لە پتر لە پەنجا ساڵ خەبات و تێکۆشان ،لە لایەن ئەندامان و هەستەکانی تەشکیلاتی شار؛ هەم…
شاری هەولێر کرایە ئامانجی ژمارەیەک مووشەک
کاتژمێر ٩:٣٠ی ئەمشەو دووشەممە لەسەر سێ شەممە ٢٧ی رێبەندان،هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانجی ژمارەیەک مووشەک.بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو دەبنەوە ژمارەی موشەکەکان کە بە ٨ مووشەک خەمڵێندراون بە…