سەرەرای رێگریکردنی دامودەزگا ئیداری و حکوومەتییەکان و بڵاوپێکردنی هێزی چەکدار و لیباس شەخسی بۆ پێشگرتن لە بەرێوەچوونی رێورەسمەکانی پێشوازی لە نەورۆزی ژن ژیان ئازادی لە شارەکانی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک و کچان و کورانی لاو بە جلوبەرگی کوردی وئاڵا و گوڵی سوور و جامانە و بە دروشمی ژن ژیان ئازادی و بە کردنەوەی ئاگر و شای و هەڵپەڕکێ پێشوازییان لە هاتنی وەرزی بەهار و نەورۆزی ژن ژیان ئازادی کرد