ئەم وتارەی دەخرێتە بەردیدەی خوێنەران بەشێکە لە دیمانەیەکی هاوڕێی سیامەک مودەڕرسی لە ویبیناری تایبەت بە ساڵوەگەری شۆڕشی گەلانی ئێران
هەر زۆر پێشتر لەوەی کە یەکەم هێماکانی شۆڕشی ٥٧ دەرکەوێت، بزووتنەوەی دژە پاشایەتی هەر هەبووە و چین و توێژی جوراوجۆریش تێیدا بەشداری کردووە و هەر کامێکیشیان بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاواتەکان و ویست و داخوازیەکانی خۆیانیان تێدا دەدیت و باس دەکرد و زۆر دۆستایەتیشیان لەگەڵ یەکەتر بووە، بەڵام ئەوی لە کۆبەندی ئەو بزووتنەوانە بەرهەم هات و دەرکەوت و بوو بە شۆرشی ٥٧، بوونەوەرێک بوو بە نێوی، شۆرشی ئیسلامی کە لە ژێر ئاڵای ئیسلامی شیعە و بە ڕێبەرایەتی ڕۆحانیەتی شیعە سیمای ئەو بزووتنەوەیان بە دەستەوە گرت و هاتنە سەر کار، ئەوەیکە ئەو شۆرشە جۆر و چین و توێژی کۆمەڵگای تێدا بوو و هەرکامێکی بە جۆرێک لە جۆرەکان ئارەزووەکانی خۆیان تێدا دەدیتەوە و یان باسیان دەکرد و هاواریان بۆ دەکرد، ئەوە هیچ لە ئەوە ناگۆڕیت کە لە کۆتاییدا شۆرش بەوە هەڵدەسەنگێندرێت کە چ ڕێبەریەک دێتە سەر دەسەڵات.
بۆیەش هەر بە بڕوای من بوو بە شۆڕشێکی ئیسلامی، لە چ پڕۆسەیەک و چۆن، ئەوە خۆی بابەتێکی دوور و درێژە کە جێگای خۆیەتی هەم کۆمەڵناسان و مێژووناسان و هەمیش سیاسیەکان قسەی لەسەر بکەن، من نامهەوێت بچمە ناو وردەکاریەکانیەوە.
ئەوەی کە گرنگە بە ىروای من باسی لێبکەین و دانی پێدابێنین ئەوەیە کە کورد بەشیک لە شۆرشی ئیسلامی لە ئێران نەبوو، هیچ کات، نە لە سەرەتا و نە لە کۆتاییشدا، بۆیە لەو بوارەدا کورد قەرزداری جیلەکانی دوایی و بەتایبەتی جیلی تازە پێگەیشتوو کە بەتەواوی دژی کۆماری ئیسلامین و خوازیاری ڕووخان و سەرنخوونی ئەو ڕژیمەن نییە و دەتوانێت بە شانازیە بڵێت کە شۆرشی ٥٧ کە لە کۆتاییدا دا بوو بە شۆرشێکی ئیسلامی و ڕۆحانییەتی شیعە هاتنە سەر دەسەڵات، هیچ بەشێکی لە لایەن کوردەوە نەبووە و کورد لەو بوارەوە کارنامەیەکی ڕۆشن و بەرچاوی هەیە.
ئەوەش زۆر نیشانەی هەیە کە دەتوانین ئاماژەی پێ بکەین، کە بەداخەوە کاتێک باسی ئەوە دەکرێت، وەڵامی نا بە گشتپرسیەکەی کۆماری ئیسلامی تەنیا باس دەکرێت، بەڵام بە بڕوای من بە تەینا ئەوە نەبوو، سەرەڕای ئەوەی ئەوەش زۆر گرنگ بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا، شارەکانی ئەو کاتی کوردستان ئەو دیاردانەی لە شوێنەکانی دیکەی ئێران دەبیندرا لە کوردستان نەبوو، مەیخانەکان نەدەسووتێندران، تەنانەت هەڵسوکەوت و کارلێکی خەڵک لەگەڵ کاربەدەستانی بەدنێوی سەردەمی پەهلەویش بەو جۆرە نەبوو لە شوێنەکانی دیکەی ئێران هەبوو، کەس لە خۆوە تیرباران نەکرا، سەرکوت نەکرا، جۆرێک بۆچوونی یاسامەند و قانوونگەرا هەر ئەودەم زاڵ بوو. لەو شارە کوردیانەی کە بەدەستی کورد بەریوەدەچوو و بەڕیوبەرایەتییەکانی بەدەست کوردەوە بوو، بۆیەش ئەو دیاردانە نەبوو، دیاردەگەلێک وەک ئەوەی لە سەربانی مەدرەسەی عەلەوی ڕوویدا کە تێیدا یەک بە دوای یەک کاربەدەستانی ڕژیمی پێشوو لە دادگایەکی فەرمایشی یەک دەقەیی و دوو دەقەیی ئێعدام دەکران یان تیرباران دەکران و ئەوانە، نەبوو، لە کوردستان جۆرێکی دیکە بوو، تەنانەت من دەتوانم شایەتی بدەم کە کەسانێک کە وەک گەشتیاری سیاسیی سەردانی کوردستانیان دەکرد شایەتیان دەدا کە کوردستان و بەشەکانی دیکەی ئێران دوو وڵاتی جیاوازن.
لە کۆتاییدا خەڵکی کورد لە وڵامی نا بە گشتپرسییەکەدا ئەوەی سەلماند و پێشانی تەوای دوونیای دا کە لەگەڵ شۆرسی ئیسلامی، دەوڵەتی ئیسلامی، و لەگەل بەدەستەوەگرتنی دەسهەڵات لە لایەن توێژی ڕۆحانیەتی شیعە نییە و داخوازی شتی خۆی هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوە لایەنی ئەرێنی و موسبەتەکەیەتی کە ئێمە بە شانازیەوە دەبێت باسی لێبکەین، بەڵام لایەنی دیکەشی هەبوو لە ئەو دۆخە دا، ئەویش ئەوە بوو کە ، بزووتنەوەی دژی پاشایەتی و شۆرشێک کە دەرەنجامەکەی بوو بە ئەوەی کە من ئاماژەم پێکرد بەبێ بەشداری کورد هاتە ئەنجام و دەرکەوت، کورد لە بەرانبەر ئەو دۆخێکی کە هاتە پێشێ، کە بریتی بوو لە دروست بوونی دەسەڵاتێکی ناوەند لە ئێران، دەسەڵاتێک کە زۆر جار باسکراوە کە بە ڕای من کاتی ئەوە نییە چۆنێتیەکەی باس بکرێتەوە چۆن زۆر باسی کراوە، دەسەڵاتێکی ئیدئۆلۆژیکی ئایینی، پاوانخواز کە هیچ جۆرە شتێکی دیکە جگە ئەو خوێندنەوە تایبەتەی کە خۆیان باسی لێدەکەن، ئیسلام و ئایین و ئەوانەیە تەحەموول نەدەکرد، پەیوەندییەکی داخوازگەری بوو، کورد شەریک نەبوو. بەبێ پرسی کورد و بەشداری کورد ئەو دەسەڵاتە هاتە سەر کار، بۆیەش کورد لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتەدا تەنیا داخوازگەر بوو، بۆیەش شاند دەهات و دەڕۆی کە کورد چی دەوێت، و داخوازیەکانی چییە، ئەوە شایەد یەکێک لەو ئەزموونە هەرە گرینگانە کە ئێوەش پێشتر باستان کرد، کە چ دەرس و وانەیەکی لێ وەردەگرین، ئەوەیکە لە ئێستادا من پیداگرم لەسەری و دەبێت لەسەری بڕۆین ئەوەیە کە کورد نابێت ئیجازە بدات دۆخێکی ئاوا بێتە پێشێ، هیچ سیستمێک لە داهاتوو دوای کۆماری ئیسلامی هیچ نزامێکی سیاسی، نابێت بە بێ پرس، بە بێ بەشداری و بێ دەورگێرانی ڕۆل و دەور و ڕۆڵی کورد بە ئەنجام بگات.
کورد ئێستا لە تواناکانی خۆی بە تەواوی کەڵک وەرناگرێت، کورد لە ئێستادا لە دۆخێکی زۆر زۆر باشتر و بەهێزتر دایە بەراوەرد بە ڕابردوو ، ئەم ٤٦ ساڵەی کە لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەگوزەرێت خەبات و تێکۆشانی کورد و ناوبانگێک کە دەری کردووە، لە ئێستادا کورد پێگەیەکی تایبەتی هەیە کە ئەو کاتە نەیبوو لە ئێران و ئێستا هەیەتی تەنیا پێویستە بەکاری بگرێت و کەڵکی لێوەربگرێت.
کورد پێویستە ببێتە هاوبەش و شەریک نەک تەنیا داخوازگەر ، دەبێت هەر لە ئێستاوە و لە پەیوەندی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و دژبەرانی کۆماری ئیسلامی، هەڵسووکەوت و کارلێکی بکات و بتوانێت جێ پەنجەی خۆی، دەور و نەقشی خۆی بسەپێنێت، بۆیە دەسەڵاتدارەکان کاتێک گەیشتنە سەر دەسەڵات لە دۆخێکی زۆر تایبەتدان و ئەو کات زۆر زەحمەتە، بەڵام هەر لە ئێستاوە کورد دەتوانێت بە حوکمی جێگە و پێگە و نێوێکی کە دەریکردووە لە سەراسەری ئێران، وەک گەلێک کە یەکەم تڕوانینێکی زۆر ڕۆشنی هەیە لەوەی کە چی دەوێت، پێویستە لە ئێستاوە لە هەموو ئەوانە کەڵک وەربگرێت. ئەوە وانە و ئەزموونێکی زۆر گرینگە.
ئەوەی دەمێنێتە من بە خێرایی باسی بکەم ئەوەیەک چەند مەرجێک هەیە لەو بوارەدا کە ئێمە ببینە شەریکێک و دەور و ڕۆڵی خۆمان هەبێت.
مەرجێ یەکەم ئەوەیە کە هەر لە ئێستاوە دەست پێبکەین، کاتێک کە ئێمە لە نێو ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامیدا هەین، مەرجی دووهەم کە زۆریش گرنگە ئەوەیە کە ڕواڵەت و تەسوێرێک کە ئێمە دەیدەن بە دژبەرانی خۆمان بگرە دۆستانی خۆشمان بە هاوپەیمانانی خۆمان، بریتی نەبێت لە خەڵکێک و گەلێک کە بە پێی تەجرووبە و ئەزمونی حیزبەکانی خۆیان کار دەکات ئێمە دەبێت نەتەوەیی بین. نەتەوەیەک کە لە سەردەمی خەباتی خۆی دا نەتوانێت خۆی بسەلمێنێت و نەتوانێت ئیستحقاقی خۆی بۆ دروست کردنی دامەزراوە نەتەوەییەکان بسەلمێنێت دوایە کارەکانی دژوارتر دەبێت.
ئایا سیاسەتی ئێوە ئالووگۆڕی بەسەردا هاتووەو ئێستا نەتەوەیی بیر دەکەنەوە؟
ئەوە تەفسیری جەنابتە و من ئەو تەفسیرەم نیە و پیم باشنیە کای کۆن بە با بکەین و بچینەوە شەڕی حیزب ، ئەوەی کێ لە ڕابردوودا چۆن بووە و دوایی چی کردووە، ئەوەی من دەمهەوێت بیڵێم و دەرسی یەکەم ئەوەیە کە ئێمە دەبێت دامەزراوەی نەتەوەیی بخەینە پێش هێزی پیشمەرگەی حیزبەکان، ناوەندێک بۆ دیپڵۆماسی کورد پێش دیپڵۆماسی حیزبەکان، ناوەندێک بۆ ڕاگەیاندن و میدیای کورد بەجێگای دەزگای ڕاگەیاندن و تەلەڤزیۆن و ڕۆژنامەی حیزبی، هەرچەند من ناڵێم حیزب راگەیاندنی تایبەت بە خۆی نەبێت و ئەوە بە مانای یەکبوونی هەموو حیزبەکان بوون بە یەک حیزب نییە، بەڵکو بەو مانایەیە کە ئەگەر ئێمە لە قۆناغی خەباتی نەتەوەییداین ئەو قۆناغە لە خەباتی نەتەوایەتی، پێویستی بە دامەزراوە و مۆئەسساتی نەتەوەییە، بۆیە ئێمە دەبێت بۆ ئەوە کار بکەین، شتێک هەیە کە من دەمهەوێت لە کۆتاییدا ئاماژەی پێبکەم، زۆر دەوترێت حیزبەکان دەبێت بەرژەوەندی نەتەوەیی بخەنە پێش بەرژەوەندی حیزبی، من یەک شت دەڵێم ئەو قسەیە ڕاستە و بە نیەتی دروستیش دەگوترێت، بەڵام من هیچ دژایەتێک لە نێوان بەرژەوەندی حیزبی و نەتەوەیی نابینم ، ئەگەر حیزبەکان بەڕاستی بیانهەوێت خەباتی نەتەوەیی بکەن،دوو خەباتی نەتەوەیی لە عەینی حاڵدا واتە مودیریەت و بەرێوە بردنی ڕکابەری حیزبیش، ڕکابەری حیزبی هیچ کات لە ناو ناچێت هیچ نەتەوەیەک و هیچ کۆمەڵگایەکی مۆدێڕن ناتوانێت بگاتە ئەو ڕادەیەی کە بڵێت ئیتر ڕکابەری حیزبیمان تێدا نییە، ئەوە خۆی پێناسە و نیشانەی کۆمەڵگایەکی زیندووە، با ڕکابەری حیزبی ببێت هەم لە قۆناغی موبارزەی نەتەوەیی و خەباتی نەتەوەیی و پێویستە ڕکابەری حیزبی لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەییدا ڕێک بخرێت.