ئامانجی ئەردوغان و سیستمە فەشەلەکەی، بزووتنەوەی رەوای گەلی کوردە له باکوور و تێکدانی رەوتی پێشوەچونی رۆژئاوایە.
سەلاحەدین دەمێرتاش دەڵی:
“ئامانجی راستەقینە پەکەکە نییە، ئێمەین ” کە زۆر زۆر راستە ئامانجی ئەوانیشە و ئامانجی پ.ک.ک یشە.
هەر بۆیە ئیستا پاراستی و زیندوو راگرتنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان که زیاتر له هەر قوناغ و دەورانێک، وەک بزووتنەوهیهکی ئازادیخواز له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە و ناوبانگی جیهانی هەیە، له دیفاع له بزووتنەوەی کوردستان له باکور و رۆژئاوا تێپەر دەبێ.
هەڵخڕاندنی بزووتنەوهیهكی به هیزی جەماوەری له رۆژهەڵات و باشور و به تایبەت باکوور و له دەرەوەی وڵات له لایەن کوردستانیانی دانیشتووی دەرەوە وڵاتهوه دەتۆانێ زۆر زیاتر له بەرخۆدانی کۆبانێ خۆشەویستی بۆ گەلێک فەراهەم بکات که دەیان ساڵه له ناو دنیای سیاست و بەرژەوەندی زلهێزەکاندا خۆراگر بوون و دەسکەوتەکانیان که به هێز و بەرخۆدانی جەماوەری مسۆگەر بوە، ناوی کوردستان و ناوی بزووتنەوەی کورد و ناوی هەزاران قارەمان و ناوی بەرخۆدانەکانی مەهاباد و سنە و سلێمانی و سەقز و کۆبانی و ئامهد و قامیشلی بەرز راگرتوە.
ئەگەر هەر کەسێک و هەر لایەن و هەر دەوڵەتێک که هێشتا زەرڕێک شەرافەتی ئینسانی و سیاسی له وجودیدا مابێت و قسە له رۆهەڵاتێکی ناوەراستی بێ کێشە و شەر و دێمۆکراتێک بکات، ناتوانێ لهم راستییە حاشا هەڵنهگرە چاوپۆشی بکات که تەنیا به دیفاع و به هێزکردنی بزووتنەوەی کورد مسۆگهر دهبێت.