بەداخەوە ئاگادار كراینەوە ئەمرۆ دووشەممە 30ی خاكەلێوە، كاك هەیبەتوڵا فەخرولعولەمایی، تێكۆشەری دێرینو باوكی سێ گیانبەختكردوی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
كاك هەیبەت باوكی سێ گیابەختكردوی نێو ریزەكانی كۆمەڵە هاوڕێیان: مێهران، مێهردادو بەختیار فەخرولعولەمایی بوو.
كاك هەیبەت هەر لەسەرەتای ئاشكرابوونی چالاكییەكانی كۆمەڵە، پەیوەندی پێوە گرتو بەهۆی هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی بەرامبەر بە رژیمی تازە بە دەسەڵاتگەیشتووی ئیسلام لەساڵی 1359 ماڵو دووكانەكەی لەلایەن رژیمی ئیسلامییەوە دەستی بەسەردا گیراو چەندین جار كەوتە بەر ئازارو ئەزیەتی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، بەڵام كاك هەیبەت هەتا دوا هەناسە بە كۆمەڵەو رێبازی رۆڵەكانی وەفادار مایەوە.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو كەسوكاری كاك هەیبەتو خەڵكی شاری سەربەزی سنە دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
30ی خاكەلێوەی 1395- 18ی ئەپریلی 2016