کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی دژ به هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکووم ده‌که‌ین
وه‌ک له ڕاگه‌یه‌ندراوی خه‌به‌ریی سکرتاریای حیزبی دیموکراتی کوردستاندا هاتووه، شه‌وی سێشهمه له سه‌ر چوارشه‌مه 6 له‌سه‌ر 7ی مارسی 2018، (15 له سه‌ر 16ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1396) قادر قادری، کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان له کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی‌دا شه‌هید بووه و ته‌رمه‌که‌ی له ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ” له کاتێکدا ئاسه‌واری زیاتر له بیست فیشه‌کی پێوه بووه، دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌ند ڕۆژ پێش بوو له نێو شاری هه‌ولێر دوو ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوونه قوربانیی کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی که یه‌ک له‌وان به‌ناوی سه‌باح ڕه‌حمانی دوای هه‌لگرتنی برینی قورس به داخه‌وه شه‌هید بوو.
پێشتریش له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه چه‌ند هه‌وڵی دیکه‌ی تێرۆریستی دژ به هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دراون که به‌شێکیان وه‌ک هه‌وڵه تێرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران پووچه‌ڵ کرانه‌وه و ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی یه‌لدا له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان که به‌داخه‌وه شه‌هید بوونی حه‌وت تێکۆشه‌ری کوردی لێ که‌وته‌وه.
ئێمه وه‌ک حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆماری ئیسلامی له پشت هه‌موو ئه‌و تاوان و کرده‌وه تێرۆریستییه ده‌بینین، چونکی جیا له ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هیچ لایه‌نێکی دی به نه‌یار و دوژمنی خۆمان دانانێین. به تایبه‌ت که ده‌زگای تێرۆری کۆماری ئیسلامی پێشینه و ڕابردوویه‌کی پڕدیاری له تێرۆری کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزبه کوردییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم‌دا هه‌یه، هه‌ر له تێرۆره‌کانی ده‌یه‌ی 90ی زایینی دژ به هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که سه‌دان تێکۆشه‌ری کوردیان لێ ستاندین، هه‌م له تێرۆری که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به تایبه‌ت تێکۆشه‌رانی کورد که دواتر له په‌روه‌نده‌ی تێرۆری مێکونووسدا ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان له بڕیاره مێژووییه‌که‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند که کۆماری ئیسلامیی ئێران و کاربه‌ده‌ستانی هه‌ره سه‌رووی ئه‌و ڕێژیمه له پشتی ئه‌و تێرۆر و تاوان و جیناتانه‌ن که ڕێژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردوونی.
ئێمه حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران چ به تاک و چ به کۆ (کۆبوونەوەی هاوبەشی حیزبە کوردستانییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی کردەوەی تیرۆریستیی شه‌وی یه‌لدا) پێشتر و هه‌ر ئه‌و کات ڕامانگه‌یاند که نیگەرانین له‌وه‌ی تاوانی تیرۆریستیی شەوی ١ی بەفرانبار و پیلانە پووچەڵبۆوەکانی پێشتر، سەرەتایەک بێ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان ببێتەوە بە مەیدانی پیلان و هەڕەشە و کردەوەی تیرۆریستیی لە دژی لایەنە سیاسییە خەباتکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، ئێستا به داخه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که نیگه‌رانییه‌کانمان له جێی خۆیدا بووه.
ئێمه جارێکی دیکه‌ش وێڕای مه‌حکوومکردنه‌وه‌ی کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له دژی تێکۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که نوێترینیان تێرۆری سه‌باح ڕه‌حمانی و قادر قادرییه؛ بە ئەرکی حکوومەتی هەرێم و سەرجەم دەزگا پێوەندیدارەکانیشی دەزانین ڕێگر بن لە جێبه‌جێبوونی هەرەشە و پیلانه تێرۆریستییه‌کان لە دژی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان، گیرساونەوە. هه‌روه‌ها به ئیمان به ڕه‌وابوونی خه‌باتی کورد له ئێران بۆ ده‌سته‌به‌ری مافه مه‌ده‌نی و نهتهوایهتییهکانی، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرینه‌وه که تێرۆر و هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن و سه‌رکوت هه‌نگاومان پێ شل ناکه‌ن و له خه‌بات و تێکۆشان ساردمان ناکه‌نه‌وه.
ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران
7/3/2018
16/12/1396
ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران پێکهاتوو له:
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران