سەرەتای خۆپیشاندانەکە بە دەقەیەک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی دەستی پێ کرد.
پاشان لە لایەن هەر دوو بەڕێوبەری بەرنامەکە، بەڕێزان “مریەم سوڵتانی” و “خوسرەو قادری” بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی بەخێر هاتنی بەشداربووان کرا.
لە لایەن هەر دوو بەڕێزیانەوە کورتەیەک لە سەر ئامانجی خۆپیشاندانەکە و هەروەها بەڕێوبردنی هەڵبژاردنی ئەم جارەی سەرکۆماری و بەشداری نەکردنی بەرفراوانی گەلانی ئێران چە لە ناو خۆی ئێران و چە لە دەرەوەی وڵات، خوێندرایەوە.
هەر بەو بۆنەوە کۆمەڵێک لە حیزب و رێکخراوە کوردستانی، ئێرانی و نۆروێژی-یەکان پەیامیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە :
ـ ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی
ـ حیزبی کاری نۆروێژ
ـ حیزبی سۆسیالیستی چەپی نۆڕوێژ
ـ صدای مردمان ایران
ـ حیزبی چپ ایران ( فدائیان خلق)
ـ حزب دموکرات مسیحی ایران
ـ کمیتە همبستگی برای حقوق بشر ایران ـ نروژ
ـ سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران
ـ رێکخراوی کوردی ـ نۆروێژی هاوپێوەندی دەگەڵ کوردستان
ـ فێدراسیۆنی زندانیانی سیاسیی کوردستان
هەروەها ناوە ناوە و لە نێوان خۆپیشاندانەکە و خۆێندنەوەی پەیامەکان، بە هەر سێ زمانی کوردی، فارسی و نۆروێژی دروشمی جۆراوجۆر دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بایکۆت کردنی هەڵبژاردن گوترایەوە و سروودی شۆرشگێری بڵاوکرایەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو خۆپێشاندانە لە لایەن کۆمیتەی نۆروێژی ئەو ٩ حیزب و رێکخراوە رێک خرابوو کە بریتی بوون لە:
حزب چپ ایران(فدائیان خلق)، حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حزب دموکرات مسیحی ایران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران، صدای مردمان ایران، کمیتە همبستگی برای حقوق بشر ایران ـ نروژ