ئەمرۆ دووشەممە 6ی ژوەن، بە بەشداریی چەندین حیزبی كوردستانیو ئێرانی خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانیكردن لە هەڵسوڕاوانی كرێكاری لەبەردەم رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەكە كە نوێنەرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان تێیدا بەشداربوون، هاوكات بوو لەگەڵ سەد و پێنجەمین كۆنفرانسی ساڵانەی رێكخراوی جیهانیی كار (ILO) كە كۆماری ئیسلامیش بەشداری كۆنفرانسەكە بوو، هەر بۆ ئەم مەبەستە لە خۆپیشاندانەكەدا بەشداریی ئێران لەو كۆنفرانسە مەحكوم كراو بە دروشمو پلاكاردەكان خوازیاری دەركردنی ئێران لەو كۆنفرانسە بوون.
لە خۆپیشاندانەكەدا پەیامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن هاوڕێ كامەران محەمەدی خوێندراوە كە تیشك خستنەسەر پێشێلكارییەكانی مافی كرێكاران لە ئێران بەتایبەتی كرێكارانی كەمە نەتەوەكانی وەك كوردو بەلوچو عەرەب، كورتەیەك لە مێژوی خەباتی چینایەتی كۆمەڵەو داكۆكی كۆمەڵە لە چینی كرێكار خوێندرایەوە.
لەپەیامەكەدا هەروەها پشتیوانی لە مانگرتنەكەی محەمەد سدیق كەبودوەند كراو ئیدانەی سیاسەتی نامرۆڤانەی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە كەبودوەندو زیندانیانی سیاسیو هەڵسوڕاوانی كرێكاریی كرا.