وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە پارتە چەپو سۆسیال دیموكراتەكان جیهان لە هۆلەند كرد.
رۆژانی 22 و 23ی مانگی مەی كۆنفرانسی “هاوپەیمانی پێشكەوتنخواز” بۆ پارتە چەپو سۆسیال دیموكراتەكانی جیهان بەڕێوەچوو. لەكۆنفرانسەكەدا كە لەشاری رۆتردامی هۆلەند سازكرا، وەفدێكی كۆمەڵە بەشدارییان كرد كە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان سرور خەلیلیو سامان ئێلخانیزادە.
لەماوەی رۆژانی كۆنفرانسەكە بەشداربووان چەندین بیروڕایان گۆڕییەوەو جەخت لەسەر هاوپەیمانی هەموو پارتو لایەنە چەپو سۆسیال دیموكراتەكان كرایەوە.