رۆژی 15ی جۆزەردان (4/6/2016) كوردانی رۆژهەڵات لەشاری فرانكفۆرت و کٶڵنی ئاڵمان، بۆ پشتیوانی لەمحەمەد سدیق كەبودەند، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازكرد.
لەو دوو خۆپیشاندانەدا كە ژمارەیەك لە هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی کوردستان بەشداربوون، بە هەڵگرتنی دروشم پشتیوانی خۆیان لەمحەمەد سدیق كەبودەند راگەیاندو خوازیاری ئازادیی كەبودوەندو هەموو زیندانیانی سیاسی بوون.
لە كۆبوونەوە ناڕەزاییەکەی شاری فرانکفۆرت کە لەبەردەم سەفارەتخانەی رژیمی ئێران لەو شارە بەڕیوەچوو، پەیامی خۆپیشاندەران بەكوردو ئاڵمانی خوێندرایەوەو لەلایەن هاوڕێ نەوید مێهراوەر، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە چەند وتەیەك پێشكەش كرا.
هەر بەم بۆنەوە پاشنیوەرۆی دوێنێ شەممە لە شاری كۆڵنی ئاڵمان ژمارەیەكی بەرچاو لەكوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندانێكیان بۆ پشتیوانی لە محەمەد سدیق كەبودوەندو باقی زیندانیانی مانگرتوو لەئێران ساز كرد، كە ئەندامانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەگەرمی بەشدارییان تێدا كرد.