بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانەوە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن هەموو حیزبەكانی بەشدار لە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەكەین.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەزمونو لێهاتوویی جەنابتان لە ئیدارەی حكومەتو دڵسۆزیتان بۆ گەلو نیشتمان، هیوادارین بە هەوڵەكانی ئێوە ژیانی خەڵك لە باشوری كوردستان روولەباشبون بكاتو وەك هەمیشە ببنە پاڵپشت بۆ هەموو كوردان لە هەر چوارپارچەی كوردستان.
جارێكی دیكە پیرۆزبایتان لێدەكەینو هیوای سەركەوتن بۆ ئێوەو دۆزی رەوای كورد دەخوازین.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
8ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی
29ی مەی 2019ی زایینی