کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش و بەشەرەفی کوردستان؛
هەر وەک دەزانن رامین حسێن پەناهی کە وەک ئەسیرێکی جەنگی کە پێشتر چالاکی سیاسی و ژینگەیی بووە حوکمی ئێعدامەکەی لەلایەن دیوانی باڵای کۆماری ئێسلامی تەئید کراوە. هەر وەک لە راگەیەندراوەکانی چالاکانی مەدەنی کوردستاندا هاتووە و ئێمەیش جەختی لە سەر دەکەینەوە سەرەڕای ئەوەی کە ناوبراو سەر بە کام حێزبە یا لە چ چالاکییەکدا بەدیل گیراوە، ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە ئێستاکە گیانی رۆڵەیەکی گیانفیدای کوردستان لە مەترسی لە سێدارەداندایە و ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی لە لایەن ئەم رژیمە دیکتاتۆرەوە لەئارادایە.
هەر چەند ئێمە بڕوامان بەوەیە کە ئەم رەوتە تایبەتمەندییەکی سەرەکی ئەم رژیمەیە و نابێ لەوە زیاتر لیێ چاوەڕوانبین، بەڵام هاودەنگ لە گەڵ هەموو چالاکانی مەدەنی و سیاسی رۆژهەڵاتی لە خەڵکی زەحمەتکێش و تێکۆشەری کوردستان داواکارین رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 97/1/26 سەعات 6 ی ئێوارە لە مەیدانە سەرەکییەکانی شارەکانی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەم حوکمە بە هەر چەشنێک بۆیان دەکرێت دژ بەم بڕیارە کە دژ بە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە راوەستن و خوازیاریی هەڵوەشاندنەوەی ئەم حوکمە نامرۆڤانەیە بکەن.
بژی یەکگرتوویی کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش
نا بۆ ئێعدام و سێداره
تەشکیلاتی نهێنی شارەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
24/1/1397