زۆر بەداخەو دوێنی حەوتی ئوکتۆبر دڵی گەورە و مێهرەبانی زەینەب خانم عەزیزی لە تەمەنی ٧٤ساڵی بە هۆی نەخۆشی کرۆناوە لە شاری سەقز لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵاوای لێ کردین.
زەینەب عەزیزی هەر لە سەرتای شۆرشەوە هەڵسووڕانی خۆی بە کۆمەڵەوە گڕێ داو وەک تێکۆشەرێکی ماندوو نەناس لە تیکانتەپە لە پێوەند لە گەڵ کۆمەڵە و بو جێخستنی سیاسەتەکانی کۆمەڵە هەوڵی دا و پێ وابوو چەوسانەوەی ژنان لە کوردستان بە بەهێز بوونی کۆمەڵە و پەرەسەندنی بەرنامە ئەکسانیخوازیەکەی دەتوانی کۆتایی پێ بێت، هەر بوێە خۆی تەرخان کردبوو بۆ خزمەت بە کۆمەڵە و تەبلێغ کردنی ئامانجەکانی کۆمەڵە، کاتێکیش کوردستان داگیر کرا دیسانەوە زەێنەبخانم وەک تێکۆشەرێک یارمەتی دەر و پشت و پەناێ پيشمەرگە بوو.
گیان لەدەستدانی ئەو ژنە تێکۆشەرە خەسارێکی قەرە بوو نەکراوەیە بۆ شۆرش و بیری یەکسانیخۆازی لە کوردستان.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای دەربڕینی خەم و نیگەرانی بۆ گیان لە دەستدانی ئەو ژنە تێکۆشەرە لە بنەماڵەی بەريزی و لە خەڵکی تیکانتەپە سەرخۆشی ئەکا و هاوخەمیانە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان