.
رۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٣ی١١ی٢٠١٩ کاتژمێر ١٤ بۆ پشگیری لە خۆپیشاندەرانی ناو خۆی کوردستان و ئێران و هەروەها بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خەڵکی ڕاپەڕیو خۆپیشاندانێکی زۆر بەرین هاوکات لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئۆروپا به بەشداری سەدان چالاکی سیاسی بەڕێوە چوو.
سەرەتا سروودی ئەی شەهیدان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و بەتایبەت شەهدانی ئەم خۆپیشاندانانە لە لایەن بەڕێزان شێرکۆ مەریوانی و بەهار فاتمی پێشکەش کرا.
دواتر هەندێک پەیام لە لایەن نوێنەرەکانی پارت و حێزبە سیاسیەکانەوە خوێندرایەوە کە بریتی بوون لە:
1. خوێندنەوەی پەیامێک بە زمانی کورد لە لایەن بەڕێزسۆزان ئەحمەدی بە نوێنەرایەتی دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندەر.
2. خوێندنەوەی نامەیێکی سەر ئاواڵەی دە حێزب و لایەنی سیاسی ڕوو لە بەڕێزان، سەرۆک وەزیرانی وڵاتی نۆروێژ. وەزیری کارو باری دەرەوەی وڵاتی نۆروێژ و ئەندامانی فەخری کۆمیتەی وێزارەتی کارو باری دەرەوەی وڵاتی نۆروێژ بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن بەڕێز هاوڕێ هەژیر شەرێعەتی.
3. خوێندنەوەی پەیامی ناوەندی هاوکاری حێزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی فارسی و کوردی لە لایەن بەڕێزان هەمزە ئاگوشی و کاک مەنسوور عەزیزی.
4. خوێندنەوەی پەیامێک بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە لایەن بەڕێز کاک ئیسماعیل عەلیپوور.
5. خوێندنەوەی پەیامی کۆمیتەی یەکیەتی نیشتمانی بۆ پشتگیری لە جەماوەری ڕاپەڕیوی ئێران و دەڕبڕینی ناڕەزایەتی به کۆماری ئیسلامی لە لایەن بەڕێز هەندرێن باوە نووری.
6. بەڕێز کاک کەریم ئەڵاوەیسی چالاکی سیاسی پەیامێکی بە زمانی فارسی پێشکەش کرد
هاوکات لە لایەن بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندانەکە درووشمهایەک بە زمانەکانی کوردی و فارسی و نۆروێژی دەدراو و جەماوەر دووپاتیان دەکردەوە.
خۆپیشاندان بە سروودی خیابان خرۆشاوە کۆتایی پێ هات.
لاینە بەشدارەکانی ئەم خۆپیشاندانە بریتی بوون لە:
1. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
2. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
3. حیزبی دیموکراتی کوردستان.
4. حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
5. پارتی سەربەخۆیی کوردستان.
6. پارتی سەربەستی کوردستان.
7. پارتی ئازادیی کوردستان.
8. ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان.
9. حیزبی چەپی ئێران( چریکهای فدائیان خلق) نۆروێژ.
10. کۆمیتەی هەمبەستەگی لەگەڵ مافی مرۆڤ لەئێران شاخەی نۆروێژ.