بەداخەوە ئاگادار كراینەوە كە رۆژی سێشەممە 11ی رەشەمەی خاكەلێوەی 1394ی هەتاوی، دایە خەجێ پیرخزری دایكی هاوڕێیانی گیانبەختكردو حسەینو ئەحمەد پیرخزری ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
دایە خەجێ یەكێك لەو دایكانەی كوردستان بوو كە لە سەرەتای هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامیەوە دوو كۆڕی بە دەستی خەڵخاڵی جەڵاد لە پادگانی شاری مەریوان بە تاوانی كۆمەڵە بوون گوللەباران كران. هاوڕێیان حسەین و ئەحمەد لە كەسایەتیە خۆشناوەكانی مەریوان وناوچەی دیواندەرە بوون و ناو و یادو بیرەوەرییەكانیان لە ناو دڵی جەماوەردا زیندوە!
بەم بۆنەوە لە لایەن خۆمانەوە و هەموو ریزەکانی کۆمەڵە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو كەسوكاری دایە خەجێ دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
1ی ئەپریلی 2015 – 12ی گوڵانی 1394ی هەتاویی