بەداخەوە رۆژی شەممە 19ی مانگی ئەگۆست، مریەم خانمی لوتفوڵا نژادیان، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردو حەبیبوڵاو خوشكی هاوڕێی گیانبەختكردو دكتۆر فەتحوڵا لوتفوڵا نژادیان ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
مریەم خانم، یەكێك لەو دایكە تێكۆشەرانە بوو هەر لە سەردەمی راپەڕینی خەڵكانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی هەتا دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامی دژی زوڵمو زۆرو چەوسانەوە بوو و بۆ نیشاندانی ناڕەزایی خۆی بەشداریی لەهەموو كۆبوونەوەو خۆپیشاندانەكان كردوەو لەم پەیوەندەشدا توشی گرتنو دوورخستنەوە بووە.
مریەم خانم، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردوو حەبیبوڵا لوتفوڵایی خوشكی هاوڕێیانی گیانبەختكردوو دوكتور فەتحوڵا، یەدوڵاو حسەین لوتفوڵا نژادیان بوو. دكتۆر فەتحوڵا لوتفوڵا نژادیان رۆژی 9ی خاكەلێوەی ساڵی 1358 بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ خەڵكی توركمەن سەحرا كە لەلایەن رژیمی ئیسلامییەوە هێرشیان كرابووەسەر، لەگەڵ 8 كەسی دیكە لە رێگەی توركمەن سەحرا گیانیان بەختكرد. دوو برای دیكەی مریەم خانم واتە هاوڕێ یەدوڵا بە دەست رژیمی كوشتاری ئیسلام ئیعدام كرا و هاورێ حوسێن لە ریزی پێشمەرگەی كۆمەڵەدا گیانی بەختكرد.
بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی مریەم خانمی فەتحوڵا نژادیان لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی لوتفوڵایی، لوتفوڵا نژادیانو هەموو كەسوكاریانو خەڵكی خۆڕاگری شاری سنەو خەڵكی كوردستان دەكەینو خۆمان بە شەریكی خەمیان دەزانین.
كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
21/8/2017