بەداخەوە ئاگادار كراینەوە كە دایكی سێ هاوڕێی گیانبەختكردوی كۆمەڵە، دایە حوسنیە رۆژی چوارشەممە 30 بەفرانبار لەشاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
دایە حۆسنیە، دایکی هاورێیانی گیانبەختکردووی کۆمەڵه قاسم و سولەیمان و زارا دانشفەر که یەکێک له خۆشەویشترین دایکانی خۆراگری کوردستانە، ماڵئاوایی له ژیان کرد و بۆ خۆیی و بۆ کۆمەڵه و بزووتنەوەی رەوای گەلی کورد شانازی و راوەستاویی و سەرفەرازی به جێهێشت.
ئێمە وەك كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرەخۆشی لەهەموو بنەماڵەو كەسوكاری دایە حوسنیە دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
یادی خۆشەویستی رێز لێدەگرین. ناوی به بەرزی و به رێزی بۆ هەمیشە له دڵی هەموان دەمێنیتەوە.