بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ دایە بێهجەت هیدایەت مەزهەری ، دایکی هاوڕێی گیانبەختكردوی كۆمەڵە هاوڕێ جەلیل دەشتی لەتەمەنی 80 ساڵی لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیانكرد.
دایە بێهجەت، هەروەها خوشکی چوار گیانبەختکردو هاوڕێیان رەحمان، ناسر، نادر و محەمەد هیدایەت مەزهەری بوو کە خەم و ئازاری لەدەستدانی براکانی و رۆڵەکەی هەرگیز وەرەی بەرنەدا و هەمیشە کێوی قایمی پشت و پەنای رۆڵەکانی بوو.
بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە هەموو بنەماڵەی دەشتی بەتایبەت هاوڕێ خەلیل دەشتی ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەو هاوڕێ فەرزادو هەموو كەسوكاریان دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
11ی پوشپەڕی ١٣٩٨
٢ی جولای ٢٠١٩