بەداخەوە رۆژی 8ی خەرمانان، سەید بەها زەكەریایی، خەڵكی ئاوایی تەیناڵ سەر بە پلەی ساراڵی شاری مەریوان بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
سەید بەها زەكەریایی ساڵی ١٣٥١ لە ئاوایی تەیناڵ لەدایكبووەو ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی بە هۆی هاوكاریی لەگەڵ كۆمەڵە ماوەی چەندین مانگ لە لایەن ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەركراوە.
سەی بەها برای هاوڕێ چیا زەكەریایی كادرو ئەندامی كۆمەڵە، ئامۆزای نیزام و خاڵۆی ئارش و هیوای زەكەریاییە.
لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی زەكەریایی، بەتایبەت هاوڕێیان چیا، نیزام، ئارەشو هیوا زەكەریایی دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.