خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
هاورێیان و دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەمجۆرە رادەگەیەنین کە بە داخەوە دایە رابیعە شیرینی،دایکی هاورێیانی گیانبەختکردوو موحەممەد و ئەحمەد مەلاوەیسی ،بە هۆی چوونەسەری تەمەن،رۆژی ٢٧ی رەشەممە،واتە لە رۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵەدا، لە شاری سەقز بۆ هەمیشە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
ئێمە بە بۆنەی مەرگی دایە رابیعە شیرینی ،لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرز و خۆراگری دایە رابیعە و خەڵکی خۆراگری سەقز و ناوچەکە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
ئێمە دڵنیاین کە دایە رابیعە و هەزاران دایکی جەرگ سووتاوی ئەم کوردستانە، گەورەترین ئاواتیان وەدیهاتنی ئەو ئامانجە بەرزانە یە، کە جگەرگۆشەکانیان لە پێناو وەدیهێنانیاندا گیانی ئازیزیان بەختکردووە،بۆیە لێرەوە و جارێکیتر پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا وەدیهێنانی ئاوات و ئامانجی بەرزی رۆڵەکانیان لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبین.
بژی یادی دایە رابیعە شیرینی
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢٤ی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی