بە داخێکی زۆرەوە دوێنێ هەینی 2ی پوشپەڕ، سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەوروبەری شاری سنە لە بۆسەیەکی ھێزە داگیرکەرەکانی کوردستاندا گیانیان بەخت کرد.
ئێمە وێڕای دەربرینی ھاوخەمی خۆمان، پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستە بنەماڵە و ھاوسەنگەرانیان دەكەینو دڵنیاین کە کۆماری ئیسلامی ناتوانێ ئەو تاوانە بکاتە دەرفەتێک بۆ تۆقاندنی خەڵکی کوردستان و نیشاندانی ھێزی خۆی. خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان بە وشیاریەکی زۆرترەوە درێژەی دەبێ و دیکتاتۆریی داگیرکەران کۆتایی دێ و ڕزگاریی خەڵکی کوردستان خەو لە چاوی زۆرداران دەزڕێنێ.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
3ی پوشپەڕی 1396
24ی ژوەنی 2017