پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 29ی جۆزەردان، شاندێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) سەردانی بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.
شاندی كەنەكە كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان: نیلوفەر كۆچ، هاوسەرۆك – پەروین عەزیز، ئەندامی كۆنسەی رێبەری – دەروێش چیمەن، ئەندامو فەرهاد دۆسكی ئەندامی كەنەكە لەلایەن وەفدی كۆمەڵە كە بریتی بوون لەهاوڕێیان: عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی – رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی، موحسین مورادی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو عەتا ناسرسەقزی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسلێمانی پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارەكەدا پاش گفتوگۆیەك لەسەر بارودۆخی ناوچەكەو بەشەكانی كوردستان، جەخت لەسەر گرنگیو هەستیاریی دۆخی ئێستا بۆ كوردو، پێویستیی هاوكاریو لێكنزیبوونەوەی حیزبە كوردستانیەكان كرایەوە.
لەدیدارەكەدا هەروەها قسەوباسێك لەسەر بەستنی كۆنفرانسێك تایبەت بە رۆژهەڵاتی كوردستان كراو هەردوو لا پێشوازییان لەو پێشنیارەكرد كە هەموو حیزبو لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بێ جیاوازیی تێیدا بەشدار بن.
وەفدی میوان پاش نزیك بە سێ كاتژمێر كۆبوونەوەو گفتوگۆ بە ڕێزەوە بەڕێكران.