رۆژی یەكی مانگی مەی رۆژی جهانیی كرێكار ئەمساڵ لەشارەكانی كوردستان بەهۆی میلتاریزە بوونی شەقامەكان لەلایەن هێزەكانی رژیم بەڕێوەنەچوو و هەڵسوڕاوانی كرێكاریی لەماڵەكاندا رێوڕەسمی رۆژی كرێكاریان سازكرد.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەشاری سنەوە بەدەستمان گەیشتووە، دوێنێ زۆربەی شەقامەكانی شار پڕ بوون لە هێزی ئەمنیو ئیتلاعاتی رژیم. بڕیاربوو بەبۆنەی رۆژی كرێكار چەندین كۆبوونەوە لە چەندین شوێن وەك چوارڕێی سیروس، فەیزاواو فەرەح سازبكرێت، بەڵام بەهۆی كۆنترۆڵكردنی سەرجەم شەقامەكانی شار، هەڵسوڕاوانی لە چەندین گەڕەكو ماڵ لەشاری سنە رێوڕەسمی رۆژی كرێكاریان بەڕێوەبرد.
بەبۆنەی رۆژی كرێكار لەسەراسەر جیهان چەندین رێوڕەسمی شكۆدار بەڕێوەچوو، لەخوارەوە وێنەی بەشداری ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیو كادرو ئەندامانی كۆمەڵە لەو رێوڕەسمانە لە وڵاتانی ئوروپایی دەبینن.