بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ پێنج شەممە ١٠ی پووشپەری ١٤٠٠ی ھەتاوی لە درێژەی مانگرتنی سینفە جۆراوجۆرەکان لە ئێران ، خاوەنی پۆمپی بێنزینەکان لە شاری بۆکان دەستییان بە مانگرتن گرت.
شایانی باسە ھۆکاری ئەو مانگرتنە بۆ گرینگی نەدانی کاربەدەستان بۆ چارە سەری کێشەکانییان وەک نیرخی کەمی دیاری کراو و هاوسەنگ نەبوونی ئەو نیرخە لەگەڵ تێچووی کارەکەیان و دەیان کێشەی کە دەگەرێتەوە کە دواکارییەکانیان لە لایەن بەرپرسەکانییانەوە بێ وڵام ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە.
بە وتەی شایەتحاڵێک خاوەن پۆمپە گازەکانیش بەڵێنییان داوە بە زووترین کات بەو مانگرتنانە پێوەست بن