مانگرتنی گشتیی ٢١ خەرمانان له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دیارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی بوو كه سه‌رنجی هه‌موانی ڕاكێسا. له ڕاستیدا ڕێفراندۆمێكی دیکە لە ناو جه‌ماوه‌ر بوو كه له زۆر بواردا ده‌كرێ شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێ. لە هەمان کاتدا نمایشی گەشە و وەزنی خەباتی مەدەنی لە نیو بزوتنەوەی کوردستاندا بوو. ئیستا کە کورد و غەیری کورد بە گەورەیی دەڕواننە ئەو مانگرتنە، باشوایە سەرنجێک بدەینە جیاوازیەکانیش لە هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی ئەو مانگرتنەش.
هەموومان دەزانین ئه‌و مانگرتنه سه‌راسه‌ریه‌ی كوردستان له لایه‌ن زۆر ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی ئێرانی و غه‌یره كورده‌وه پێشوازی و پشتیوانی لێكرا. زۆرێك له‌وان پێیانوابوو كه بزوتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ئێران ده‌بێ لێی فێر بێ و كوردستان لەو دەورەدا وه‌ك داهێنه‌ر و پێشه‌نگی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی ده‌ركه‌وتوه. كه‌سانێكیش له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ده‌یانگوت كه جێگای پشتیوانیه، به‌ڵام زهعفهكهی ئه‌وه‌یه كه له چوار چێوه‌یه‌كی “قەومی” بەڕیوە چووە. كه‌سانێك له ئۆپۆزیسیۆنی كوردیش ده‌یانگوت كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ئێرانی به سه‌ره‌وه‌یه‌و، یه‌ك خه‌باته دژ به كۆماری ئیسلامی، ده‌وری كوردی له ناو بزوتنه‌وه‌ی گشتیی ئێران‌دا زۆرتر خسته به‌ر چاو.
ئه‌و بۆچوونانه زۆر ڕاستییان تێدایه، ئەمما بەشێک لە راستیش تێیاندا ونە. گومان نییه كه بزوتنه‌وه‌ی دژی حكومه‌تی ناوه‌ندیی له ئێران، هه‌میشه ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ بزوتنه‌وه‌ی كوردستان و به پێچه‌وانه. به‌ڵام لەگەڵ هەموو هاوبەشیەکان بزوتنه‌وه‌ی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی و دینامیسمی تایبه‌ت به خۆشی هه‌یه و له هه‌ندێك بواردا جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی سه‌راسه‌ری له ئێران‌دا ده‌ر ده‌خات. ئه‌و جیاوازییه له شێواز، دروشم و تاكتیكیش خۆی ده‌نوێنێ.
ئایا به هه‌ڵكه‌وته كه له كوردستان پێشمه‌رگایه‌تی بۆته به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی بزوتنه‌وه‌كه؟ هی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كورد هه‌ر له شه‌ڕ ئازایه و سیاسه‌ت نازانێ؟ بۆ خه‌باتی چه‌كدار لێره خۆی گرتوه و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه‌و، له شیراز و ئیسفه‌هان خۆی ناگرێ و نالوێ؟ بۆ حیزبی سیاسی له كوردستان سه‌ره‌ڕای چل ساڵ سه‌ركوت و كوشتوبڕ و میلیتاریزه كردنی شار و گوندی وڵات و ئیعدام و زیندانی به لێشاو، هێشتا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك گه‌رمه و قسه‌یان بره‌وی هه‌یه و جوابی بانگه‌وازیان ده‌درێته‌وه؟ ئایا ئه‌و حیزبانه به ئه‌زمون ترن، پڕ ئیمكانتر و پڕ كادرتر و لۆبی باشتریان هه‌یه له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یی له ڕه‌وته سیاسیه سه‌راسه‌ریه‌كانی ئێران؟ خۆ ناكرێ وڵامی ئه‌و پرسیارانه ئه‌رێ بێ. ئه‌ی بۆ موجاهیدین و سه‌ڵته‌نه‌ت خوازان و… كه له ئێران نفوزیشیان هه‌یه ناتوانن بانگه‌وازی وه‌ك حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان بده‌ن؟
ئه‌گه‌ر بێ نفوزن، ده‌بێ بگوترێ ئه‌ی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان نفوزیان هه‌یه؟ یان بۆ له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان وێكچوون له دروشم و ئامانجدا هه‌یه و خه‌ڵك هه‌ستی هاوخه‌باتییان بۆ یه‌كتر زۆره‌و، خۆیان به هاوچاره‌نووس ده‌زانن و له‌سه‌ر یه‌ك وه‌جواب دێن له حاڵێكدا پێكه‌وه له یه‌ك وڵاتیشدا ناژین؟
مه‌گه‌ر خه‌بات بۆ باشتر بوونی ژیان و گوزه‌ران و كار و ئازادی له سه‌راسه‌ری ئێران فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ كوردستان؟ نا، كوردستانیش وه‌ك باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌و سیستمه ناڕازیه و بۆ نان و كار و ئازادی خه‌بات ده‌كات و له‌و باره‌وه هاوسۆز و هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه‌ی ناو ئێران. خۆ ناشكرێ بڵێن كوردستان پێشكه‌وتوو تر، سهنعهتیتر، چینایه‌تیتر و كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرنتره له تاران و ئیسفه‌هان و باقی شوێنه‌كان؟ ته‌سه‌وراتی له‌و جۆره نازانستی و ته‌نیا خۆ دزینه‌وه‌یه له ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب.
ڕاستی ئه‌وه‌یه كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ی ناو ئێرانیش زوڵمی نه‌ته‌وه‌ییان له‌سه‌ره و مافیان پێشێل كراوه‌و، هه‌ستی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی كه‌م و زۆر تێیاندا هه‌یه. ئاشكرایه له كوردستان له چاو باقی نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و هه‌سته بۆته شعوری گشتگیر. هه‌ر له ده‌وره‌ی مۆدێرندا زیاتر له ٧٠ ساڵه ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان له پێناویدا خه‌بات ده‌كات. ئه‌و خه‌باته له قۆناغی مێژوویی جیا جیا سه‌ركوت كراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه بنبڕ بكرێ، تا هاتووه له دڵی ئه‌و گه‌له‌دا ڕه‌گی داكوتاوه و زۆرتر له قوڵایی مێشك و زه‌ینیان ڕۆچووه.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له بزوتنه‌وه‌ی كوردستاندا نه‌ك هه‌ر ته‌فاوه‌تی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ده‌نوێنێ، هه‌ندێك فه‌رق و جیاوازی له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئێرانیش ده‌ر ده‌خات به جۆرێك كه مه‌سه‌له‌ی میللی له نێو ئه‌واندا هێشتا وه‌ك كوردستان نه‌بۆته شعوری گشتگیری جه‌ماوه‌ر، ئه‌و به‌رده‌وامی مێژووییه‌ی نه‌بووه. جیا له‌وانه هاو نهتهوهكنیان له‌و دیوی سنور وه‌ك كورده‌كانی ئه‌وبه‌ر بێ ده‌وڵه‌ت و كیان نین، یان ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌یه یان خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به هۆكارگه‌لێك تێیاندا نییه و لاوازه. له حاڵێكدا هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كان بۆ مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ڕاپه‌ڕیون و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامیی هه‌بوه و هه‌یه‌تی و ئێستا پانتایی هه‌موو كوردستانی گرتۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌روتر باسیكرا له‌به‌رچاو بگرین، وڵامی پرسیاره‌كان هاسان ده‌بێ: به‌ڵێ، كوردستان جیا له شه‌ڕ بۆ نان و كار و ئازادی، شه‌ری ناسنامه‌ش، شه‌ڕ دژی ئینكاری نه‌ته‌وه بوون، شه‌ڕ بۆ سه‌لماندنی مافی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و ئه‌و شه‌ڕه هه‌موو چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگا تێیدا به‌شداره و گشتگیرترین داخوازییه و بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌یه. هه‌ر بۆیه‌شه حیزب و مه‌یلی سیاسی چه‌پ و ڕاست و ناوه‌ڕاست، سەرەڕای جیاوازیەکانیان ده‌توانن هاوبه‌ش داخوازییان هه‌بێ، ده‌توانن پێكه‌وه له بزوتنه‌وه‌كه‌دا هاوكار بن. به‌ڵێ بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شه‌ڕی ناسنامه به هۆی ئینكاری شۆڤێنیستی به‌شی گرینگی دینامیسم و بزوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی كوردستان پێكدێنێ. له لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ئه‌و ڕاستیه ناسه‌لمێندرێ و نابیندرێ، بۆیه‌شە ده‌ڵێن با كوردستان و شێوازی خه‌باتی بكرێته نمونه له هه‌موو ئێران یان لە ڕوانگەیەکی دیکەوە ده‌ڵێن: خاڵی لاوازی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان “مه‌سه‌له‌ی قەومیە”، لە حاڵێکدا ئەوە خاڵە بە هێزەکەیەتی. به داخه‌وه ته‌نانه‌ت به‌شێك له چالاكوانانی سیاسی كوردیش هه‌ڵه ده‌كه‌ن و وای ده‌نوێنن كه ئه‌و دوو بزوتنه‌وه‌یه هه‌ر یه‌كن و یه‌ك ئامانجن، زمانیان گۆ ناکات بە ڕاشکاوی باسی تایبەتمەندیەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بکەن.
بەڵێ بزوتنه‌وه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری هاوبه‌شی زۆری هه‌یه، به‌ڵام جیاوازیشی هه‌یه كه گشتگیره له نێو خه‌ڵكدا و ده‌بێته هۆی ئه‌وه دینامیسمی تایبه‌ت بۆ خۆی هه‌بێ. ئەو ڕاستیە بە مانای ئەوە نییە خەڵکی کورد حەزی لە برایەتی، نزیکی و هاوخەباتی لەگەڵ دیکەی خەڵکی ناو ئێران نییە. سیاسه‌تی ئینكاری نه‌ته‌وه بوونی كورد، وای كردوه كه كوردستان زۆر جار ئه‌و به‌شه له داخوازییه‌كه‌ی تەنانەت بكه‌وێته به‌ر دژایه‌تی و لۆمه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش و، هه‌موو جارێ لێی دووپات كه‌نه‌وه كه: نه‌ته‌وه نی و مافت نییه. له حاڵێكدا ته‌نیا به سه‌لماندنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه و هاوسۆزی له‌گه‌ڵ مافی نەتەوەیی خه‌ڵكی كورد، ڕێگا بۆ یه‌كێتی و زۆرتر پێكه‌وه گرێدانی خه‌باتی سه‌راسه‌ری و بزوتنه‌وه‌ی كوردستان خۆش ده‌كرێ و غەیری ئەوە جیاوازییەکان زەق دەکاتەوە و بەس.
- عومەر ئێلخانیزادە