رۆژی 1ی مانگی مەی، 19ی گوڵانی 1398، بە بەشداری هاوڕێیانی پێشمەرگەو ئەندامانی رێبەری كۆمەڵە، مەراسیمی رۆژی كرێكار لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەكە بە سرودی ئەنترناسیۆناڵ، سرودی هاوپشتی چینی كرێكارو چەند ساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەیادی گیانبەختكردوانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم دەستی پێكرد.
پاشان هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەم بۆنەوە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.
دواتر راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی رۆژی كرێكار خوێندرایەوە. بەدوای ئەودا راگەیەنراوی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد بەم بۆنەوە خوێندرایەوە.
لەمیانەی رێوڕەسمەكەدا پارچە هۆنراوەیەك لەلایەن شاعیر هەستیار جاف بە ناوی “زەحمەتكێشانی جیهان وەرن مێژوو ئاوەژو كەین” پێشكەش بە ئامادەبوان كرا.
مەراسیمەكە بە پێشكەشكردنی سرودو شیعرو گۆرانی لەلایەن هاوڕێیانی پێشمەرگەوە رازێندرایەوە.