كۆمەڵانی خەڵكی ئێران و كوردستان
ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ
سەرلەبەیانی ئەمرۆ 23ی خەزەڵوەری 1401 بنكە و بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە ناوچەی سلێمانی كەوتنە بە هێرشی مووشەكی و دڕۆنەكانی كۆماری ئیسلامییەوە.
لەم هێرشەدا سەرەڕای زیانە مادییەكان دوو كەس لە هاوڕێیان شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەرەڕای مەحكووم كردنی ئەو هێرشە دڕەندانەیە داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتیی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكات بەرامبەر بەم تاوانەی كۆماری ئیسلامی و بۆردومان كردنی بنكە و بارەگاكانی حیزبەكان كە ژمارەیەكی بەرچاو خێزان و ژن و منداڵ تێیاندا دەژین بێدەنگ نەبن.
لە راگەیاندنەكانی دواتردا لە وردەكاریی ئەو هێرش و تاوانانەی كۆماری ئیسلامی ئاگادارتان دەكەینەوە.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
٢٣ی خەزەڵوەری 1401 – 14ی نۆڤامبری 2022