ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ هاوکاریی پێشمەرگانە لە بوارەکانی چالاکی لە کوردستان کۆ بوویەوە و بڕیاری پێویستیان لەم بوارە دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پرسی هاوکاری و هاوئاهەنگیی پێشمەرگانە لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد.
ئەو کۆ بوونەوەیە بە مەبەستی هەڵگرتنی هەنگاوە کردەییەکانی هاوئاهەنگیی پێشمەرگانە لە بوارەکانی چالاکی لە کوردستان و پێکەوەبوونی هێزەکان بووە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەو کۆبوونەوەدا جەختی کردەوە کە ئەمڕۆ ئەم هاوئاهەنگییە لەم بوارەدا ئەرکی پشتگیریی بزووتنەوەی کوردستانه و لە داهاتوودا بەردێکی بناغەی هێزێکی هاوبەشی کوردستان دەبێ.