ڕاگه‌یاندن به‌شێکی گرنگه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی کۆنگره وه یاخود بهرێوهچوهکانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ جیهانی ده‌ره‌وه. ئاخۆ به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆنگره چ به‌رنامه رێژیه‌کی له‌و باره‌یه‌وه له پێش چاو گرتووه؟
هاوڕێ رەزا که‌عبی جێگری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت”کومسیۆنی راگه‌یاندن یه‌کێک له‌و هه‌شت کۆمیتانه بوو که لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ کاروباری ئاماده‌کردنی بۆ کۆنگره دیاری کرد، وه ئه‌م کمسیۆنه چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی پڕ باس و دیالۆگی هه‌بوو، که‌سانی شاره‌زا له بواری ڕاگه‌یاندن، له میدیاکانی حیزبه‌کان و میدیای ئازاد که به تاێبه‌تی لێره ئیش ده‌که‌ن چه‌ندین کۆبونه‌وه‌مان کرد که له کۆتاییدا هاتینه سه‌ر ئه‌وه راپۆرتی کمسیۆنی ڕاگه‌یاندن بۆ ئاماده‌کاری یه‌کمین کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد دیاری بکه‌ێن. کاک رزا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی له‌وێدا کۆمه‌ڵێک پرینسیپ، کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش، کۆمه‌ڵێک له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌بێ پێ پابه‌ند بێت قسه له‌سه‌رکرا”.
دەقی گفتوگۆكە ببیسە: