نیوە شەوی رابردوو لەشاری هەولێر بە نارنجۆك هێرشكرایە سەر ئۆفیسی سەرەكی “تۆڕی میدیایی رووداو” كە بەهۆیەوە پێنج كەس لە پاسەوانانو كارمەندانی ئەو دەزگایە بریندار بوون و زیانی مادیش بەر دەزگاكەیان كەوت.
هێرش بۆ سەر كاناڵەكانی راگەیاندنو میدیاكان لەلایەن هەر كەسو لایەنەكەوە بێت، هێرشكردنە بۆ سەر ئازادی میدیاییو ئازادی رادەبڕین. ئێمە وەك ناوەندی راگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەو هێرشە بە توندی مەحكوم دەكەینو پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژنامەنوسان و تۆری میدیایی رووداو رادەگەیەنین.
هەروەها هیوای زووچاكبوونەوە بۆ بریندارانی رووداوەكە دەخوازینو داوای دۆزینەوەو بە دادگا گەیاندنی تاوانبارانی ئەو هێرشە دەكەین.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
ناوەندی راگەیاندن
25/6/2016