ئەمرۆ یەكشەممە لە هەولێرو لەبەردەم بینای پەرلەمانی كوردستان خۆپیشاندانێکی بەرین بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چووو ژمارەیەك لەئەندامانی رێكخراوی لاوانی پێشڕەوو رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد تێیدا بەشداربوون.
لەو خۆپیشاندانەدا کە بە سەدان کەس تێیدا بەشداربوون، سیاسەتی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە داوا ڕەواکانی کوردیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەحکوم کرد.